Murat Birinci,Zana Natık Kerem
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا، مورات ئویساڵ لە پۆستەکەی لادراوە و لە شوێنی ئەو، سەرۆکی بەڕێوەبردنی ستراتیجی و بوودجە لە سەرۆکایەتی کۆمار، ناجی ئاغباڵ دەست نیشانکراوە.
بەپێی ئەو بڕیارە کە لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە واژووکراوە، ھەروەھا لە شوێنی ناجی ئاغباڵ، ئیبراھیم شنل وەک ئەو سەرۆکی بەڕێوەبردنی ستراتیجی و بوودجە لە سەرۆکایەتی کۆمار دەست نیشانکراوە.
ھەر لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا، وەزیری پێشووی ئابووریی تورکیا نیھاد زەیبەکچی وەک ئەندام لە لیژنەی سیاسەتی ئابووری لە سەرۆکایەتی کۆمار دەست نیشانکراوە.