Sefa Şahin
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٥ ھەزار و ٢٤١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٤٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٨٣ حاڵەتی گیانلدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو زانیارانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا کە تایبەتە بە ئامارەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری تورکیا، لە تورکیا، ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٥ ھەزار و ٢٤١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٤٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٨٣ حاڵەتی گیانلدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە دوو ھەزار و ٦٥٤ کەسە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٩١٤ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٣٤ ھەزار و ٢٩٣ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمرۆ دوو ھەزار و ٤٣٦ حاڵەتمان ھەیە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە لە زیادبووندایە".