Cihan Okur
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
كاستامۆنو – AA
دوای ئه‌و لافاوه‌ی شارۆچكه‌ی بۆزكورت سه‌ر به پارێزگای كاستامۆنوی گرته‌وه، كاره‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی خانوو و شوێنكاره‌كان و لابردنی قوڕاو و ئه‌و دار و به‌ردانه به‌رده‌وامن كه لافاو له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناونی.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ لابردنی ئه‌و قوڕاو، قوم، دار و به‌ردانه‌ی له ئاكامی له‌سه‌ره‌وه رژانی رووباری ئه‌زینه لافاو له‌گه‌ڵ خۆی هێناونی بۆ شارۆچكه‌ی بۆزكورت.
سه‌ربازانی ئه‌ركدار له فه‌رمانده‌یی لیوای په‌روه‌رده‌ی كۆماندۆی جه‌ندرمه‌ی كاستامۆنو و ژماره‌یه‌ك له پیشه‌وه‌ران، هاوكاری تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن له لابردن و راماڵینی ئه‌و قوڕاو و دار و به‌ردانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ماڵ و شوێنكاره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.