Aybüke İnal Kamacı
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئاشكرای كرد له كاستامۆنو ٣٢ كه‌س و له سینۆپ شه‌ش كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌خره‌ددین كۆجا زانیاریی له باره‌ی دۆخی هەردوو پارێزگائ كاستامۆنو و سینۆپ دوای ئه‌وی كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی لافاوه‌وه، بڵاو كرده‌وه.
كۆجا باسی له‌وه‌كردووه، له كاستامۆنو ٣٢ كه‌س له ئه‌نجامی لافاوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٢٢٨ كه‌س تهنروستییان تێكچووه و ١٢یان له نه‌خۆشخانه له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكراشی كردووه، له سینۆپ شه‌ش كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.