Baybars Can
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
تیرۆریستێکی دیکەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دوای هەوڵەکانی قایل کردن، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەو تیرۆریستەی خۆی رادەست کردووەتەوە، ساڵی ٢٠١٥ چووەتە ریزی رێکخراوەکەوە و کاری پروپاگەندەی راگەیاندنی بۆ پەکەکە کردووە لە ئەورووپا.
بە خۆ رادەست کردنەوەی ئەم تیرۆریستە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووەتەوە گەیشتە ١٢٧ تیرۆریست.