Cihan Okur, Bilal Kahyaoğlu
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
كاستامۆنو – AA
كاره‌كانی به‌دواداگه‌ڕان و فریاكه‌وتن له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه به‌رده‌وامن كه به‌هۆی لافاوه‌وه له شارۆچكه‌ی بۆزكورت له پارێزگای كاستامۆنو داڕووخا.
تیمه‌كانی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو AFAD، فریاگوزاری پزیشكیی نیشتمانی و پۆلیس و جه‌ندرمه به‌رده‌وامن له كاره‌كانی به‌دواداگه‌ڕان و فریاكه‌وتن له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه به‌هۆی لافاوه‌وه له كه‌ناری رووباری ئه‌زینه له شارۆچكه‌ی بۆزكورت له ١١ی ئاب داڕووخا.
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌باره‌ی كاره‌كانی به‌دواداگه‌ڕان و فریاكه‌وتن زانیاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرت.
دیمه‌نی كاره‌كانی به‌دواداگه‌ڕان و فریاكه‌وتن به درۆن له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمار كرا.