Eren Bozkurt
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
ئادانا - AA
بەرپرسی کاروباری راگەیاندن و بێتەلی گەورەتیرۆریستی پەکەکە "دوران کاڵکان" لە پارێزگای ئادانا دەستگیر کرا.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە لە ئانجامی لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکانیاندا ئەوەیان بۆ ئاشکرابوو کە تیرۆریستێکی پەکەکە بە ناوی ی.ک تەمەن ٣٠ ساڵ ماوەی مانگێکە لە باکووری عێراقەوە هاتووەتەوە بۆ ئادانا.
بە پشت بەستن بەم زانیارییانە، هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و تیرۆریستەکەیان دەستگیر کرد.
ئەوەش زاندراوە کە ی.ک لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٧ چووەتە عێراق و لەوێ بەرپرسی کاروباری راگەیاندن و بێتەلی گەورەتیرۆریست "دوران کاڵکان" بووە کە لە لیستی سووری داواکراوانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادایە.
ی.ک دوابەدوای لێکۆڵینەوە رادەستی دادگا کرا و بە بڕیاری دادوەر بەند کرا.