Gülşen Topçu
15 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2026
سعوودیە بڵاوی كردهوه، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی حووسییەکانی یەمەندا بۆ سەر سێ شاری سعوودیە ١٣ کەس برینداربوون و زیان بە حەوت خانوو گەیشتووە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە، عهقید تورکی مالیکی ئاماژەی بەوە کرد حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە سعوودیە.
مالیکی باسی لهوه كرد لەو هێرشانەی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە سەر ژێرخانی مەدەنی لە شارەکانی خەمیس موشەیت، ئەبها و تائیف، ١٣ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیان بە حەوت خانوو گەیشتووە.
ههروهها مالیکی جەختی لەسهر ئهوە کردەوە هێزەکانی هاوپەیمانی سەرجەم ڕێکارە ئۆپەراسیۆنیە پێویستەکان دەگرنەبەر بۆ چاوترساندنی حوسییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێرشە دوژمنکارییەکانیان.