توركيا

لێدوانی گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: "ئەو بڕیارەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە مانای ئەوە دێت کە دووبارە ئیرادەی نەتەوەیی وەک دادوەر دیاریکراوە".

Ferdi Türkten, Yıldız Nevin Gündoğmuş, Abdullah Shukur  | 10.05.2019 - نوێکردنەوە : 11.05.2019
لێدوانی گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، "ئەو بڕیارەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە مانای ئەوە دێت کە دووبارە ئیرادەی نەتەوەیی وەک دادوەر دیاریکراوە".

چەلیک لەکاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاک پارتی، لە ناوەندی گشتی پارتەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.

چەلیک لەبارەی بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، "ئەو بڕیارەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە مانای ئەوە دێت کە دووبارە ئیرادەی نەتەوەیی وەک دادوەر دیاریکراوە".

عومەر چەلیک راشیگەیاند: "دیموکراسی تورک دیموکراسیەکی شکۆمەند و جێگەی شانازییە، دیموکراسییەکە کە باجەکەی دراوە. ئەمەش گەورەترین دەوڵمەندی وڵاتەکەمانە".

عومەر چەلیک لەبارەی بڕیارەکەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان گوتی: "دڵنیاین لەو کارەی کە ئەنجامی دەدەین. دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بڕیاری خۆی داوە، پرس بە ھاووڵاتییان دەکەین. گەل بڕیاری خۆی دەدات و ئێمەش وەک بەڕێوەبەران و سیاسەتمەداران لەسەر چاوی خۆمانی دادەنێین. لە ٢٣ی حوزەیران ئەنجامێکی روونی ھەڵبژاردن دێتە کایەوە".

عومەر چەلیک لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگرییS-400 گوتی: "پارێزگاری لە ھەمان ھەڵوێستمان لەمبارەیەوە دەکەین".

گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گوتی: "ئەمە بەدەر لە پلانێکی چارەسەرکردن زیاتر بە پلانێکی بەیاساییکردنی پلانی داگیرکردن دەچێت".

عومەر چەلیک لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران گوتیشی: "ئەمە بە ھیچ شێوەیەک خزمەت بە ئاشتی ناوچەکە ناکات. ئێمە ھەمیشە ئاماژە بەوە دەکەین کە ئەم جۆرە گەمارۆیانە بە مانای سزادانی خەڵک دێت و بەھیچ شێوەیەک بەو ئامانجانە ناگات کە لێرەدا نووسراوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın