Hasan Esen
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا و سەردانوستانکار، عومەر چەلیک وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی بەرەوڕووی تیرۆر و هەوڵی کودەتا بووەتەوە، رایگەیاند ''وەرن با هەریەک لە بەندەکانی ٢٣ (داد و مافە بنەڕەتییەکان) و ٢٤ (دادپەروەری، ئازای و ئاسایش) بکەینەوە''.
عومەر چەلیک لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە نوێنەری باڵای سیاسەت و ئاسایشی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی و لێپرسراوی دانوستانەکانی فراوانبوونی یەکێتییەکە لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، یۆهانس هان لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.
وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا و سەردانوستانکار، عومەر چەلیک باسی لەوەکرد ئەو ئەنجامەی لە گشتپرسییدا دەرکەوتووە، نیشانەی بەهێزی دیموکراسیی تورکیایە و وڵاتەکەی مافی ئەوەی هەیە کە بڕیار سەبارەت بە سیستمی بەڕێوەبردنی خۆی بدات.
عومەر چەلیک باسی له‌وه كرد كه پێویسته مهخاتهبانی توركیا باش له هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی بگه‌ن و، گوتی: "وڵاتێكین كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرداین. مه‌ترسی كوده‌تایه‌كمان تێپه‌ڕاند. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانیانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له بڕۆكسلم و، به موخاتهبهكانم ده‌ڵێم: "وه‌رن با هەریەک لە بەندەکانی ٢٣ (داد و مافە بنەڕەتییەکان) و ٢٤ (دادپەروەری، ئازای و ئاسایش) بکەینەوە. توركیا پارێزگاری له به‌ها دیموكراسیه‌كان ده‌كات و، خاوه‌نی متمانه‌به‌خۆبوونه بۆ به‌ره‌وپێشخستنی خۆی له‌و باره‌یه‌وه".
وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا و سەردانوستانکار، عومەر چەلیک باسی له‌وه كرد كه توركیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی راسته‌قینه‌یه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و فه‌تۆ بووه‌ته‌وه.