Sarp Özer
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بڕیاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە لەلایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "هەڵوێستی تورکیا لەم بارەیەوە زۆر روونە. تورکیا دژ بە بەکارهێنانی رێکخراوی تیرۆریستی سەر بە پەکەکەیە دژ بە داعش، ئەمەمان بە روونی بە موخاتەبەکانمان گوتووە. بە بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ناتوانرێت رێکخراوێکی تری تیرۆریستی لەناوببرێت. دواتر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش لێت دەبێت بە بەڵا. ئەمریکا ئەمە باش دەزانێت".
بینالی یڵدرم بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
یڵدرم لەبارەی بڕیاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە لەلایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "هەڵوێستی تورکیا لەم بارەیەوە زۆر روونە. تورکیا دژ بە بەکارهێنانی رێکخراوی تیرۆریستی سەر بە پەکەکەیە دژ بە داعش، ئەمەمان بە روونی بە موخاتەبەکانمان گوتووە. بە بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ناتوانرێت رێکخراوێکی تری تیرۆریستی لەناوببرێت. دواتر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش لێت دەبێت بە بەڵا. ئەمریکا ئەمە باش دەزانێت".
یڵدرم ئاماژەی بەوەشکرد پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێنراوە و گوتی: "هەر هەوڵێک کە بە واتای یارمەتیدانی پەکەکە بکەوێتەوە، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، کارێکی قبوڵ کراو نییە. ئەمریکا و تورکیا دوو وڵاتی هاوپەیمانن لە ناتۆ. هەر بۆیە لەو بڕوایەدانین کە ئەمریکا لە نێوان رێکخراوێکی تیرۆریسیتی و پەیوەندیە ستراتیجیەکانماندا بژاردەی لەبەردەستدا بێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند: ''پێمانوایە هێشتا ئیدارەی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی لەدەستدایە لە هەستیاریی تورکیا لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، لەبەرچاو بگرێت. ئەگەر بڕیارێکی پێچەوانە بدات، ئەوا ئەو دەرئەنجامانەی لێی دەکەوێتەوە، تەنها پەیوەست نابێت بە تورکیاوە، هاوکات ئەنجامێکی نەرێنی بۆ ئەمریکاش دێنێتە ئاراوە''.
یڵدرم گوتیشی: "كرۆكی كاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌كرێت، ئه‌وا توركیا ساڵانێكه به باشترین شێوه ده‌یكات. به قه‌ڵغانی فوراتیش نیشانی‌دا كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چه‌نده سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ربووه. له‌و رووه‌شه‌وه نابێت هه‌ندێک هه‌وڵ هه‌بێت له ئاستێكدا كه له‌رووی تیرۆر بۆ توركیا سه‌رئێشه‌بێت. پێمانوایە هێشتا ئیدارەی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی لەدەستدایە لە هەستیاریی تورکیا لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، لەبەرچاو بگرێت. ئەگەر بڕیارێکی پێچەوانە بدات، ئەوا ئەو دەرئەنجامانەی لێی دەکەوێتەوە، تەنها پەیوەست نابێت بە تورکیاوە، هاوکات ئەنجامێکی نەرێنی بۆ ئەمریکاش دێنێتە ئاراوە'.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بابه‌تانه له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، كه بڕیاره له رۆژانی 16-17ی ئایار له ئه‌مریكا ئه‌نجامی بدات تاوتوێ ده‌كرێن و، گوتی: "له به‌رزترین ئاستدا تاوتوێ ده‌كرێن، هه‌ڵوێستمان له‌و باره‌یه‌وه به روونترین شێوه و، له به‌رزترین ئاستدا و له ئاستی بریاردهراندا دووباره ده‌هێنرێته‌وه رۆژه‌ڤ".
- "پێمانوایه كه مشتومڕه‌كان به ئه‌نقه‌ست بوون"
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی باس له سوكایه‌تی ده‌كات به ئه‌تاتورك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "قاره‌مانانی موسته‌فا ئه‌تاتورك و سه‌ركۆمارمان به‌های میللی ئێمه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌رجۆره سیفاتێكی هه‌ڵه هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ین، به گونجاوی نازانین. له‌به‌رئه‌وه به‌توندی ئه‌و هه‌وڵه و هاوشێوه‌كانی ئیدانه ده‌كه‌ین و، له‌رووی یاساوه هه‌رچیه‌ك پێویست بكات به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت".
سەبارەت بە کۆنگرەی ئاک پارتی لە ٢١ی ئایاردا ئەوەی کە سەرکۆمار دوای ئەوەی بووە سەرۆکی گشتیی پارتەکە، بەپێی پەیڕەو ناتوانێت ببێتە سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لەپەرلەمان و لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ''ئایا ئەو ئەرکە لەدوای ٢١ی ئایارەوە هەر لای ئێوە دەمێنێتەوە لەکاتێکدا لە ئێستادا لای ئێوەیە؟ ئاماژە بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەتاندا دەکرێت، ئایا ئەوەی کە پۆستی بریکاری سەرۆکی گشتیی بۆ ئێوە دابین بکرێت بووەتە جێگەی باس؟''، بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''لەدوای هەمواری دەستوورەوە زۆر شت لەبارەی پێگەی منەوە دەگوترێت، ئەوەی کە چی دەبێت و چ کارێک دەکات و تەنانەت هەندێک دەپرسن 'ئایا پێویستی بەکارکردن هەیە'. لەوەش زیاتر لەرووی سۆزدارییەوە کاریگەرییم دەکەوێتە سەر، ئەوەی کە منیان لەبیرە، مایەی دڵخۆشیمە. بەڵام با ئەوەتان پێ بڵێم کە من سەبارەت بە داهاتوو هیچ پلانێکم دانەناوە، لەمەدواش داینانێم، خوا کەریمە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، باسی له‌وه كرد كه كار هه‌یه بكرێت و، كۆنگره‌یش به جوانترین شێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، گوتی: "سه‌رۆكی گشتییمان هه‌ڵده‌بژێرین، پاشان دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و فراكسیۆنه‌كه‌مان بڕیار ده‌ده‌ن له پێكهاته‌كانی دوای ئه‌وه، گۆڕانكاری په‌یڕه‌وی ناوخۆ له رۆژه‌ڤدایه. له‌وێدا ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كه‌ین كه پێویستمان پێیانه و، به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان. ئه‌م سیستەمه‌ی ئێستا، سیستەمی په‌رله‌مان تا 3ی تشرینی دووه‌می 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت. خستنه‌واری جێبه‌جێكردنی سیستەمی نوێ به ته‌واوی واتای له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گشتیی و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت".