Uğur Çil,Rewa Mahmut Hasan
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری کاروباری یەکێتی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومەر چەلیک لەگەڵ ئەندامانی شاندی یەکێتی ئەورووپا و باڵیۆزی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا و پرسی لێبووردنی ڤیزا و پەنابەران تاوتوێ کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان وسەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، خان کلاود یانکەر و سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، دۆناڵد توسک و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنتۆنیۆ تاژانی لە ٢٥ی ئایار، بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی پەیوەندیەکانی تورکیا و یەکێتی ئەورووپادا ناوزەد دەکرێت.
ئەندامی بەرپرس لە فراوانکردن لە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، جۆنس هاسن بڕیارە ٦ ی تەمووز سەردانی تورکیا بکات .