Sarp Özer,Abdullah Shukur
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ھاتای - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیاند، "رژێمی سووریا بە پێچەوانەی رێککەوتنی ئاستانا، لە ھەوڵی زیاترکردنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی دەدات لە باشووری ئیدلب".
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لە میانی بەسەرکردنەوەی یەکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور لە ھاتای سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد.
لە کۆبوونەوەکەی خوڵوسی ئاکار بە بەشداری فەرماندەکانی وشکانی و یەکەکانی سەر سنوور و بەرپرسانی دیکە تاوتوێی پرسی سووریا کرا.
لە دوای کۆبوونەوەکە ئاکار گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە پێشھاتەکانی سووریا بە تایبەتی ئیدلب کرد.
خوڵوسی ئاکار گوتی: "رژێمی سووریا بە پێچەوانەی رێککەوتنی ئاستانا، لە ھەوڵی زیاترکردنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی دەدات لە باشووری ئیدلب".
خوڵوسی ئاکار گوتیشی: "پێویستە کۆتایی بە ھێرشەکانی رژێم بۆ باشووری ئیدلب بھێنرێت و بکشێنەوە ئەو سنوورەی ئیدلب کە لە رێککەوتنی ئاستانادا دیاریکراوە".
وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند: "تورکیا، لە چوارچێوی ئەو رێککەوتنانەی کە لەگەڵ رووسیا ئەنجام دراون، بەردەوام دەبێت لە ھەوڵی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسوودەیی و ئاسایشی خەڵکی بێتاوان لە ناوچەکەدا".