Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لە ناوەندی گشتیی پارتەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
سەبارەت بە مشتومڕەکان لەبارەی 'سوپای ئەورووپا' عومەر چەلیک گوتی: "ناكۆكییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، شتێكه كه نەدەکرا سێ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بیری لێبکرایەتەوە، به روونیی ده‌ریده‌خات كه درز کەوتووەتە نێو 'هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی'یەوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک جەختی لە گرنگیی تورکیا لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەورووپا کردەوە و گوتی: "کاتێک بیر له ئاسایشی وڵاتانی به‌لقان، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی قه‌فقاز پێکەوە دەکرێتەوە، نە ناتۆ و نە سوپای ئەورووپا مەحاڵە بتوانن بەبێ تورکیا ئاسایشی ئەورووپا دابین بکەن. هیچ چەمکێکی ئەمنیی کە تورکیا لەخۆنەگرێت، مەحاڵە بتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەبارەی ته‌قینه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی شەمزینان، گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک رایگەیاند "زۆری نه‌ماوه راپۆرتی په‌یوه‌ندیدار ته‌واو ببێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگەیاند ئەمڕۆ یان سبەی رادەگەیەندرێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی سەبارەت بە کوژرانی رۆژنامەوان جەمال خاشقجی گوتی: "ئه‌گه‌ر گه‌وره به‌رپرسێك فه‌رمانی نەدابێت، نەدەتواندرا ئەم کارە ئەنجامبدرێت، هه‌موو جیهان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه كام گهورهبهرپرس ئه‌و فه‌رمانه‌ی داوه، به‌ڕوون و ئاشكرایی ئیدانه‌ی ئه‌و گوتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی سهركۆمارمانەوە دەکەین".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کشانەوە تورکیا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لیبیا لە ئیتاڵیا، عومەر چەلیک گوتی: "شانده‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی دروست و به‌هێز نوێنه‌رایه‌تی كۆماری توركیای كرد و گوتی كه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه قبووڵ ناكات، بۆیه به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارمان له‌و كۆنفرانسه كشایه‌وه".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک هەروەها گوتی: "هاوپەیمانیی گەل ماوە، هاوپەیمانیی گەل لەسەر رێبازی خۆی بەردەوامە، چاودێریی هەوڵەکانی پارتەکانی دیکەش دەکەین لە بابەتەکانی دیکەدا".
سەبارەت بە ناردنی پەرلەمانتاری بازنەی ئەردەخان سەربە جەهەپە بۆ لیژنەی جڵەوگیریی، عومەر چەلیک گوتی: "رەوانەکردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێ رێزی به‌رامبه‌ر بانگهكهمان كرد بۆ دامه‌زراوه‌ی جڵه‌وگیری کارێکی باشە، به‌ڵام جگه له‌وه جه‌هه‌په پێویستی به نوێبوونەوەیەکی فراوانتری پرۆگرامسازیی هه‌یه".