Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سبەی دووشەممە، سەردانوستانکار و وەزیری یەکێتیی ئەورووپا لەحکوومەتی تورکیا، عومەر چەلیک لەگەڵ باڵیۆزانی ئەنقەرەی وڵاتانی یەکێتییەکەدا، کۆدەبێتەوە.
لەڕوونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە عومەر چەلیک، باڵیۆزانی ئەنقەرەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای بۆ کۆبوونەوەیەک بانگهێشت کردووە.
بڕیارە کۆبوونەوەکە لەشێوەی بەیانی خوانێکدا بەڕێوەبچێت و تیایدا چەلیک گوتارێک سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی تورکیا پێشکەشی باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بکات.