Sarp Özer
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ماردین - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو ھێرشەی کرایە سەر بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە پارێزگای دھۆک گوتی: "کاتێک زانیان ناتوانن بەرەنگاری مەھمەتچیک (سەربازی تورکیا) ببنەوە، خەڵکی بێ تاوانیان ھاندا و دەیانەوێت بەم ھۆیەوە ئەنجامێک بەدەست بھێنن".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزی وشکانی، ئومیت دوندار گەیشە ماردین و یەکە سەربازییەکانی سوپای تورکیایان لەسەر سنوور بەسەرکردەوە.
خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو ھێرشەی کرایە سەر بنکەی سەربازیی سوری سەر بە سوپای تورکیا لە پارێزگای دھۆک گوتی: "کاتێک زانیان ناتوانن بەرەنگاری مەھمەتچیک (سەربازی تورکیا) ببنەوە، خەڵکی بێ تاوانیان ھاندا و دەیانەوێت بەم ھۆیەوە ئەنجامێک بەدەست بھێنن".
ئاکارگوتی: "رووداوەکە بە تەواوی لە لایەن تیرۆریستانەوە رێکخراوە. ھەوڵیاندا خۆیان لە نێو خەڵک حەشار بدەن و چەند چالاکییەک بەرامبەر بنکەی سەربازیمان ئەنجام بدەن. بەڵام کارمەندانی بنکە سەربازییەکە، زۆر بە ئارامی و خۆڕاگرییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە کردووە. رێگریان لەوە کردووە کە رووداوەکە بە خواستی تیرۆریستان کۆتایی بێت. ھەرچەندە چەند ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوتووە بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە کۆتایی ھاتووە. ئەو تیرۆریستانەی ئەو شوێنە ھەوڵیانداوە خەڵکی ناوچەکە و سوپای وڵاتەکەمان رووبەڕووی یەکتر بکەنەوە. دەزانن کە ئێمە ھیچ چالاکییەکمان بەرامبەر خەڵکی ناوچەکە نییە، بەڵام کارێکی گێرەشێوێنیانەیە لەم جۆرەیان ئەنجامدا و سەرکەوتوو نەبوون. ئێستا دۆخەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵە".
خولوسی ئاکار گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانمان بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت. گشت ئەو کارە گێرەشێوێنیانە پوچەڵ دەکەینەوە و ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ھەر لەبارەی رووداوەکەی شیلادزێ گوتی: "مەھمەتچیک(سەربازی تورکیا) ئەم کارە گێرە شێوێنەی پووچەڵکردەوە، ئەوانەی ویستیان نێوانی مەھمەتچیک و خەڵک تێکبدەن دووبارە شکستیان ھێنا".
ئاکار لەم رووداوانەدا سوپای تورکیا وانەیەکی مرۆڤایەتی گەورەی پێشکەش کردووە و گوتیشی: "مەھمەتچیک (سەربازانی تورکیا) زۆر بە جوانی توانی تیرۆریستان و ھاووڵاتیانی بێ تاوان لێک جیا بکاتەوە. ھەستیاری گەورەی لەمبارەیەوە نیشانداوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی رووداوەکانی سووریا و یەپەگە گوتی: "دەبێت یەپەگە کۆتایی پێ بێت چونکە یەپەگە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پەکەکە نییە. ئێمە تیرۆریستمان لەو ناوچەیە ناوێت".