Sayim Harmancı,Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری - AA
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی گازی سروشتی له شاری هه‌كاری، رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وای شاره‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه دابینكردنی گازی سروشتی بۆ هه‌كاری ده‌رچوو، سه‌رباری سه‌ختیی جوگرافیای ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر تیم سه‌رقاڵی دانانی تۆڕی گازی سروشتین.
دوای ماندووبوونێكی زۆر، پڕۆژه‌ی بۆریی گازی سروشتیی گوندی ئهرچهكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئۆزاڵپی وان كه دوورییه‌كه‌ی 203 كیلۆمه‌تره له میانی دوو ساڵدا ته‌واوكرا.
به‌ڵام له قۆناغی پێداچوونه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌دا تیمه‌كه پشووی وه‌رگرت و به هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی زستانه‌وه كاره‌كانی راگرت.
له توركیا به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا زیادده‌كات و به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هاووڵاتییان به كه‌شوهه‌وایه‌كی پاك و ته‌ندروست شادده‌بنه‌وه.
به‌تایبه‌تی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی له ئه‌نجامی سووتاندنی خه‌ڵووزی كوالیتی نزمدا ده‌چێته نێو هه‌واوه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی گازی سروشتی‌دا به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌كارهێنانی كه‌م ده‌بێته‌وه.