Salih Bilici
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دهولەت باخچه‌لی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم-ی كرد.
بینالی یڵدرم به‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی ته‌رخانكراوه گه‌یشته نووسینگەی هه‌ڵبژاردن له كاڤاكچی و سڵاوی له‌و رۆژنامه‌نووسانه كرد كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
دواتر بینالی یڵدرم پێشوازیی له دەولەت باخچه‌لی كرد كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كاندیدبوونی سه‌ردانی كردووه.
دوای سه‌ردانه‌كه بینالی یڵدرم له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دەولەت باخچه‌لی-یه‌وه گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی هێزی به هاوپه‌یمانیی كۆمار داوه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی-یش گوتی: "كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك كه له ژیانی سیاسیی خۆیدا پیاوی ده‌وڵه‌ت بووه و له بواری جیاجیادا خزمه‌تی كردووه (بینالی یڵدرم) بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، ئێمه‌ی خۆشحاڵكردووه".
دەولەت باخچه‌لی گوتیشی: "وه‌ك پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌دڵنیایییه‌وه لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌موو رێكخستنه‌كانمان و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی رێكخستنه‌كانمان له ده‌وری به‌ڕێز كاك بینالی یڵدرم كۆببنه‌وه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك(ی شاره‌وانی) ئیستانبوڵ ببینین".