Ömer Koparan,Eşref Musa,1 23
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
عه‌زاز – AA
سوپای توركیا ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی له هێڵی به‌ره‌ی عه‌زاز و مارع باكووری سووریا پێكا.
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی رابردوو له باشووری عه‌زاز و باشووری مارع كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراوه پێكدادان له نێوان ئه‌و رێكخراوه و سوپای سووریای ئازاد روویداوە.
له پێكدادانهكهدا، ئه‌ندامێكی سوپای سووریای ئازاد گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
له دوای پێكدادانه‌كه‌ش، یه‌كه‌كانی سوپای توركیا كه له‌و ناوچانه جێگیركران كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له تیرۆریستانی داعش پاك كراونه‌ته‌وه زیاتر له ٢٠ گولـله تۆپیان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كرد.
ئاماژه‌ش به‌وه دراوه له ئاكامی ئه‌و تۆپبارانه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریست له چالاكی خراون.
سوپای توركیا لە سێ رۆژی رابردوودا، زیاتر له ٢٠ گولـله‌تۆپی ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانی تیرۆریستان کرد له ته‌ل ره‌فعه‌ت كه له‌وێ خۆیان داڵده داوه.
هێڵی به‌ره‌ی عه‌زاز و مارع كه له سووریا‌ن و ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر پارێزگای كلیس له توركیا ماوه ماوه پێكدادان له نێوان سوپای سووریای ئازاد و رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رووده‌دات.