Abdullah Shukur
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ئاماسیا - AA
لە کانی خەلووزی یەنیچەلتیک لە پارێزگای ئاماسیا، داڕمان روویداوە و راشگەیەندرا کە چەند کەسێک کەوتووەتە ژێر خۆڵەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو وەریگرتووە، لە کانی خەلووزی یەنیچەلتیک لە پارێزگای ئاماسیا، داڕمان روویداوە و راشگەیەندرا کە سێ کەس کەوتووەتە ژێر خۆڵەوە.
ژمارەیەکی زۆری تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە ناوچەکە و دواتریش راگەیەندرا کە لە کۆی ئەو سێ کارمەندەی کەوتووبوونە ژێر خۆڵەوە، دوو کارمەند بە سەلامەتی رزگار کران.