Abdullah Shukur
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەم دوا رووداوانەی لە ناوچەکەماندا روویاندا، وایکردووە کە ھەڵبژاردنی ٣١ی ئادار تەنھا لە ھەڵبژاردنێکی ئیداری خۆجێیی دەربچێت. ئەم ھەڵبژاردنانە بووەتە پرسێکی چارەنووس ساز بۆ وڵاتەکەمان، ئەم ھەڵبژاردنە گۆڕاوە بۆ ھەڵبژاردنێکی چارەنووس ساز".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە خوانێکی تایبەت بە رێکخستنی لقی ئاک پارتی لە پارێزگای ئەنتاڵیا وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی تورکیا کە بڕیارە لە ٣١ی ئادار بەڕێوەبچێت گوتی: "ئەم دوا رووداوانەی لە ناوچەکەماندا روویاندا، وایکردووە کە ھەڵبژاردنی ٣١ی ئادار تەنھا لە ھەڵبژاردنێکی ئیداری خۆجێیی دەربچێت. ئەم ھەڵبژاردنانە بووەتە پرسێکی چارەنووس ساز بۆ وڵاتەکەمان، ئەم ھەڵبژاردنە گۆڕاوە بۆ ھەڵبژاردنێکی چارەنووس ساز".
ئەردۆغان لەبارەی (ھاوپەیمانی میللەت) گوتی: "با ھەرچی ناوێک لەخۆیان بنێن، بە ھیچ شێوەیەک ھاوپەیمانێکی بەم جۆرە کە قەندیل و پەنسیلڤانیا و گشت ئەو لایەنانەی دوژمنایەتی وڵاتەکەمان دەکەن لەخۆی گرتووە، ئەستەمە ببێتە ھاوپەیمانێکی خاکی و نەتەوەیی".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخواز و ئەو لایەنانەی لە لایەن پەنیسلڤانیاوە پشتیوانی دەکرێن، ھیچ ھەستیارییەک و ئامانجێکیان نییە لەبارەی نیشتمان و چارەنووس و سەربەخۆیی و داھاتوو. تاکە ئامانجی ئەمانە دانانی بەربەستە لە بەردەم ئاک پارتی و تۆڵەسەندنەوەیە لە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی جمھوور لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی رابردوو".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسی بەستنی ھاوپەیمانی نێوان جەھەپە و ھەدەپە گوتی: "ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسێکی جەھەپە گوتی 'نەتەوەیی بوون بەمانای بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھەدەپە دێت'. بەمەش ئامانجی شاراوەی خۆیان ئاشکرا کرد. ئەو بۆچوونەی کە پرسی نەتەوەیی بوون بە بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ درێژکراوەی رێکخراوی جوداخواز دەبینێت، تەنھا رووخان و گوشار و ستەم و فرمێسک دەھێنێتە وڵاتەکەمانەوە".