Sayim Harmancı,Yılmaz Kazandıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری - AA
هه‌ره‌سی به‌فر رێگای هه‌كاری-وان-ی گرت و له ئه‌نجامی كاری تیمه‌كانی سنووره‌كه‌دا پاككرایه‌وه.
به هۆی ئه‌و به‌فر و بارانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووته‌وه له نزیك تونێلی دووه‌می رێگای هه‌كاری-وان، هه‌ره‌سی به‌فر رێگاكه‌ی داخست.
تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانی ناوچه‌كه به شۆفڵ و ئامێره‌كانیان به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر رێگاكه‌یان لابرد و له میانی یەک كاتژمێردا رێگاكه‌یان كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌كاری، ئیدریس ئاك بییك له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "نزیكه‌ی یەک كاتژمێر رێگاكه به‌داخراوی مایه‌وه. ئێستا تیمه‌كانمان رێگاكه‌یان كردووه‌ته‌وه".