Aynur Ekiz,1 23
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار له‌باره‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی منبج رایگه‌یاند: "هه‌موو ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت".
دوای به‌شداریكردن له ٢٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاك پارتی له كزڵجاهامام، ئاكار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار له‌باره‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی منبج رایگه‌یاند: "هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستیمان كردووه و به‌رده‌وامیشین. له نزیكه‌وه چاودێری رووداوه‌كان ده‌كه‌ین و رێوشوێنی پێویست گیراونه‌ته به‌ر. كاره‌كان به خێرایی زۆر و به شێوه‌ی به‌رفراوان به‌رده‌وامن. هه‌موو ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت".