Muhammed Boztepe,1 23
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌ش پارێزگای توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ٤٩ كه‌سی ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له‌وان سه‌رۆكی لقی باتمانی هه‌ده‌په نیزامه‌دین تۆغوچ-ه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له شه‌ش پارێزگای توركیا ئه‌نجام داوه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له ئاگری ٢٥ كه‌س، له ئه‌نقه‌ره پێنج كه‌س، له موش یه‌ك كه‌س، له ماردین یه‌ك كه‌س له ئورفا نۆ كه‌س و له باتمانیش هه‌شت كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستگیركران. سه‌رۆكی لقی باتمانی هه‌ده‌په نیزامه‌دین تۆغوچیش یه‌كێكه له‌و ده‌ستگیركراوانه.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا هێزه ئه‌منییه‌كان به تێكڕایی ١٣٧ گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه.