Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی سەرکۆمار هەنگاریا جانۆس ئادەر، لە بەرواری ٨-٩ سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری هەنگاریا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەم چوارچێوەیەش لەگەڵ سەرکۆماری هەنگاریا جانۆس ئادەر، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لاسزلۆ کۆڤەر، سەرۆکوەزیران ڤیکتۆر ئوربان کۆدەبێتەوە".
بڕیارە لە سەردانەکەی ئەردۆغان هەریەک لە بابەتەکانی سیاسی، سەربازی، ئاسایشی، پیشەسازی بەرگری، ئابووری، بازرگانی و کۆمەڵایەتی و کولتووری باسی لێوەبکرێت.