ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تا ئه‌و گیانه له‌و له‌شه‌دا بێت كه‌س ناتوانێت دیسانه‌وه توركیا بخاته ژێر گوشاری داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی توركیا و ناوچه‌كه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتمانی توركیا و گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه و گوتی: "ناكرێت ته‌نها به هۆكاره ئابوورییه‌كان روونبكرێته‌وه چۆن به‌های دراوه بیانییه‌كان به‌م خێراییه به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی. به‌ڕوونی دیاره ئه‌وانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ن، بهڕوونكردنهوهكانیان به‌هۆكاری جۆراوجۆر كێشه‌كه‌یان زیاتر كردووه. هه‌رگیز به گوتنی ئه‌مه له بهرپرسیارێتییهكان هه‌ڵنایه‌ین. ئه‌مه ته‌نها روونكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه. پێویستە ئەو راستییە هەرگیز لە ئەقڵمان دەرنەکەین. هەر قەیرانێک چەندین هەل لەگەڵ خۆی دێنێت. واز له گه‌له‌كه‌مان ناهێنین بۆ ویژدانی ههلپەرەستان. وه‌ك ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنمان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گرته‌به‌ر كه له‌دۆخی ئاسایی‌دا چه‌ندین ساڵی ده‌وێت و به‌رده‌وامیش ده‌بین. باوه‌ڕم وایه كه كه‌رتی تایبه‌تمان هێنده لێهاتوون ئه‌م دۆخه بقۆزنه‌وه و سوودی لێوه‌ربگرن. بە تێڕوانینی خۆمان، بە چارەسەری خۆمان، بە پڕۆگرامی خۆمان دەگەینە ئامانجی وڵاتەکەمان".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌و گیانه له‌و له‌شه‌دا بێت كه‌س ناتوانێت دیسانه‌وه توركیا بخاته ژێر گوشاری داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. گوتی: "ئەو تورکیای کە بەپێی خۆی هەڵساوەتەوە و بەرزبووەتەوە، هیچ کەسێک پێی ناکرێت جارێکی تر چۆكی پێدابدات. ره‌نگه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه توركیای هه‌ژاندبێت، به‌ڵام نهیڕووخاندووه. چونكه توركیای ئه‌مڕۆ نه توركیای 1994ه و نه توركیای 2001ه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ش كرد كه به هه‌موو هاوڕێ وه‌زیره‌كانی گوتووه: "بۆچوونی ئه‌وان (McKinsey) له‌باره‌ی خزمه‌تی راوێژكارییه‌وه وه‌رناگرن'. هیچ پێویست ناكات. ئێمه خۆمان به‌سین".
له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و قهرزهكانیشهوه سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "توركیا له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانییه‌وه راستگۆیه. به‌ڵام ده‌بێـت قه‌رزه‌كه نه‌كرێته قه‌رزی رێجیمكردن. چونكه ئه‌وكاته هه‌ڵوێستمان ده‌بێت. توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه رێژه‌ی قه‌رزی گشتیی له هه‌ره نزمه‌كانه به به‌راورد به داهاتی نیشتمانی، سوپاس بۆ خوا وڵاته‌كه‌مان له‌مڕووه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه. تا مانگی رابردوو، هه‌نارده‌ی ساڵانه‌مان قه‌باره‌كه‌ی 165 ملیار دۆلار بوو. كاتێك ئێمه هاتینه ده‌سه‌ڵات، 36 ملیار دۆلار بوو. زیاتریش هه‌ڵده‌كشێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌گوترێت فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه، رێك ئاك پارتی به بیری خه‌ڵك دێته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، لهسهردانیدا بۆ هه‌ر وڵاتێك، بانگهێشتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه بۆ توركیا و گوتی، "ئێمه بۆ داواكردنی پاره سه‌ردانی هیچ كه‌سمان نه‌كردووه و داواشی ناكه‌ین. به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره وه‌به‌رهێنان، پشتیوانی و هاوكارییه‌ك كراوه‌ین. به‌س ته‌نها هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌مه بۆ چاوتێبڕین له سه‌روه‌ری و داهاتوومان به‌كاربهێندرێت".
له وه‌ڵامی گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵوشدا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "له توركیا قه‌یران نییه. سه‌ره‌تا بڕۆ فێری ئابووری به. به‌كارهێنانی كارته‌كانی گوشار خستنه سه‌ر هه‌یه له سه‌ر ئابووری توركیا. ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگای ئه‌مه‌وه باج به توركیا بده‌ن تۆش له نێو ئه‌و كهسانهدای (كه بۆ ئه‌م مەبەستە بهكاردههێندرێی. هه‌رچی تیرۆریست، ئاژاوه‌گێڕ و شێوه‌ی گومان‌لێكراو له توركیا هه‌یه، هه‌موویان له‌وتاره‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و ستایش ده‌كرێن. چی بڵێین به پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی و ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات؟، كه له‌باره‌ی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به به‌نزینه‌وه بۆ سه‌ر ئاگر بڕۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئێمه ماندووبووین له به‌درۆخستنه‌وه‌ی بوخانهكانی و ئه‌و پارچه كاغه‌زانه‌ی به‌ناوی به‌ڵگه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی له سه‌ردانیدا بۆ ئه‌ڵمانیا دواتر هه‌ڵات كه سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووبوو گوتی: "ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌وانه‌ی كه به پێنج ساڵ و 10 مانگ سزای زیندانیی بۆ ده‌ركرا، له‌دوایین سه‌ردانیدا بۆ ئه‌ڵمانیا به‌هه‌لی زانی و هه‌ڵهات، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا. له‌وێش ئه‌و سیاسیانه‌ی دۆزییه‌وه كه داكۆكیی لێده‌كه‌ن. كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ئێمه گه‌یشت، هه‌واڵمان نارد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌بێت، ئێمه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش نابه‌ستین، ئێوه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ببه‌ستن، ئێمه‌ش له‌شوێنێكی دیكه به‌بێ ئه‌و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستین. ئێوه لهوڵاتهكهتاندا (ئه‌ڵمانیا) به‌ناو رۆژنامه‌وانێك كه به سزای پێنج ساڵ و 10 مانگ زیندانی سزادراوه، داڵده‌ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێتیی ستراتیژیدا ناگونجێ".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌ده‌وروبه‌ری منبج خه‌نده‌ق لێده‌ده‌ن و هه‌مان كاراكتهرن، ئه‌مانه ئه‌ندامی هه‌مان لایه‌نن.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتیشی: "چه‌ند تیرۆریست هه‌بوو بێ كاتێك هاوبه‌شه ستراتیجیهكانمان داوایان له ئێمه كردبێت هه‌موومان راده‌ست كردوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه كاتێك داوای ئه‌وانه ده‌یكه‌ینه‌وه كه ناپاكییان له وڵاته‌كه‌مان كردووه و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تایان داوه سه‌د بیانوومان بۆ ده‌هێننه‌وه".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه ناوبراو گوتی: "ده‌چینه ناو بنج و بنهوانیان و له‌ناویان ده‌به‌ین له قه‌ندیل و شنگال. بێ‌وچان تا را بكه‌ن راویان ده‌نێین. ئه‌وان هه‌رگیز هێزی ئه‌وه‌یان نییه ئارامی و ئاسووده‌یی ئه‌م گه‌له تێك بده‌ن. یه‌ك ده‌مرێ و هه‌زار جار زیندوو ده‌بینه‌وه. هه‌شت شه‌هیدمان داوه با تیرۆریستان بزانن به‌لای كه‌م به ٨٠٠ (تیرۆریست تۆڵه‌یان لێ ده‌كرێته‌وه)".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌م نیشتمانه راده‌ستی كه‌سانێك ناكه‌ن كه ناپاكییان تێدایه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گوته‌كانی ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانی گه‌ل بوو كه له میانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌دا ئاك پارتی و مه‌هه‌په به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیایان كرد و گوتی: "ئێمه هه‌رگیز به چاوی هاوپه‌یمانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌مان نه‌ڕوانیووه و ناشڕوانین. به‌لانیكه‌م له رێگای كاندیدانمان له‌و شوێنانه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگاكانی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ده‌ی. پێموایه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی گه‌ل له لیستی هه‌ڵبژاردنه خۆجێیهكانیشدا نه‌بێت ئه‌وا له دڵه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی وای ده‌بینن هاوپه‌یمانی گه‌ل هاوپه‌یمانی ساده‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌هه‌ڵه‌دا چوون. هاوپه‌یمانی گه‌ل ناوی پشتیوانی ئه‌وانه‌یه كه هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانییان هه‌یه به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی وڵات".
news_share_descriptionsubscription_contact

