Huzeyfe Tarık Yaman
08 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2026
شاندێکی دایکانی ئاشتیی، کە گوتەبێژی ده‌م پارتی و پەرلەمانتاری شرناخی پارته‌كه، ئایشەگوڵ دۆغان یاوەری دەکرد، سەردانی فراکسیۆنی مەهەپەی لە پەرلەمانی تورکیا کرد و، لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارته‌كه، ئەركان ئاکچای و فیلیز کڵچ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە كه به داخراوی به‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بەڕێوەچوو، یەک کاتژمێری خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە، دۆغان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، سەبارەت بەوەی سەردانی ئاک پارتی دەکەن یان نا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد سەردانی ده‌كه‌ن.
گوتەبێژی ده‌م پارتی دۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە سەردانەکەدا لەچکێکی سپییان وەک دیاری پێشكه‌شی باخچەلی کردووە، له به‌رامبه‌ردا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی مه‌هه‌په کڵچ لەچکێکی زەردی پێ بەخشیون.
دایکانی ئاشتیی به‌شداری شاندەکە، سوپاسی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی و مەهەپەیان کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کۆبوونەوەکە.
هاوكات دایکانی ئاشتیی ئاماژەیان بەوە کرد ئاکچای و کڵچ بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە بە گوڵ پێشوازیان لێکردوون، هیواشیان خواست ڕۆژانی داهاتوو به‌یه‌كه‌وه لە ئاشتیی و خۆشییدا بەسەربەرن.