Ferdi Türkten,Ramal Abdullah Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "توركیا له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانییه‌وه راستگۆیه. به‌ڵام ده‌بێـت قه‌رزه‌كه نه‌كرێته قه‌رزی رێجیمكردن. چونكه ئه‌وكاته هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر): "ده‌چینه ناو بنج و بنهوانیان و له‌ناویان ده‌به‌ین له قه‌ندیل و شنگال. بێ‌وچان تا را بكه‌ن راویان ده‌نێین. ئه‌وان هه‌رگیز هێزی ئه‌وه‌یان نییه ئارامی و ئاسووده‌یی ئه‌م گه‌له تێك بده‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به‌ڕوونی دیاره ئه‌وانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ن، بهڕوونكردنهوهكانیان به‌هۆكاری جۆراوجۆر كێشه‌كه‌یان زیاتر كردووه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره وه‌به‌رهێنان، پشتیوانی و هاوكارییه‌ك كراوه‌ین. به‌س ته‌نها هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌مه بۆ چاوتێبڕین له سه‌روه‌ری و داهاتوومان به‌كاربهێندرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "چی بڵێین به پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی و ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات؟، كه له‌باره‌ی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به به‌نزینه‌وه بۆ سه‌ر ئاگر بڕۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئێمه ماندووبووین له به‌درۆخستنه‌وه‌ی بوخانهكانی و ئه‌و پارچه كاغه‌زانه‌ی به‌ناوی به‌ڵگه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه‌ن".
ئه‌ردۆغان: "كه ده‌ڵێی فه‌ڵه‌ستین و كه دهشڵێی غه‌ززه، رێك ئاك پارتیت به بیردێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ناكرێت ته‌نها به هۆكاره ئابوورییه‌كان روونبكرێته‌وه چۆن به‌های دراوه بیانییه‌كان به‌م خێراییه به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی. هه‌رگیز به گوتنی ئه‌مه له بهرپرسیارێتییهكان هه‌ڵنایه‌ین. ئه‌مه ته‌نها روونكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه".