Aziz Aslan,Muhyeddin Beyca,1 23
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
باتمان – AA
له "رێپێوانی نه‌فره‌ت له تیرۆر و رێزلێنان له شه‌هیدان و یه‌كڕیزی نیشتیمانی" ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه كرا له گونده‌واره‌كانی قه‌زای گه‌رجوش.
ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به پێشه‌نگایه‌تی پلاتفۆرمی هزر و باوه‌ڕ له شارۆچكه‌ی ساسۆنی پارێزگای باتمان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له گونده‌واره‌كانی قه‌زای گه‌رجوش "رێپێوانی نه‌فره‌ت له تیرۆر و رێزلێنان له شه‌هیدان و یه‌كڕیزی نیشتیمانی" ئه‌نجام دا.
به درێژایی رێپێوانه‌كه به‌شداربووان ئاڵایه‌كی توركیایان به‌رزكرده‌وه كه ١٠٠ مه‌تر درێژ بوو.
له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی گوللـەنهبڕ كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی ده‌گواسته‌وه شوێنی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له نێوان گوندی یهشیملی قه‌زای گه‌رجوشی سه‌ر به پارێزگای باتمان و گونده‌واره‌كانی ئوموتڵوی سه‌ر به قه‌زای دارگه‌چیتی پارێزگای ماردین بۆمبی چێندراوی پێدا ته‌قیه‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆمبه‌كه داندرابوو و له ئاكامدا هه‌شت سه‌رباز شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.