Muhammed Boztepe,Sarp Özer
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ته‌رمی ئۆزگور جان ئینجه، كه یه‌كێكه له‌و سه‌ربازانه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی گه‌رجوش سەر بە پارێزگای باتمان كه له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابوو، گیانی له‌ده‌ستدا، تەرمەکەی به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه به‌ڕێكرا.
رێوره‌سمی سه‌ربازیی به‌ڕێكردنی تەرمی ئینجه له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حه‌مدی ئاكسهكی سازكرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا جگه له كه‌سوكار و كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ربازه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم، جێگری سه‌ركۆماری تورکیا، فوئاد ئۆكتای، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومی و حزبی ئاماده‌بوون.