Abdullah Söylemez,Yasin Çavdar
28 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2024
ئاگری - AA
لە کاتێکدا لووتکەی چیا بەرزەکانی قەزای ئەلەشکیر لە ئاگری بەهۆی بارینی بەفرەوە بەرگی سپیان پۆشیوە، بناری چیاکانیش ئاوێتەی ڕەنگەکانی پاییز بوون.
چیاکانی گونەی کایا لە قەزاکە، بە دۆڵ و چەمەکانی کە ئاوێتەی ڕەنگەکانی وەرزی پاییز بوون پێشوازی لە سروشت دۆستان دەکەن.
بەهۆی بارینی بەفرەوە لووتکەی چیاکان ڕەنگی سپیان پۆشیوە و، درەختەکانی دۆڵەکانی بنارەکەشی ئاوێتەی ڕەنگەکانی زەرد، سەوز و سووری پاییز بوون.
لە ڕێگەی درۆنەوە دیمەنی ناوچەکە وێنەی گیرا کە لایەکی بەفر و لایەکی دیکی پاییزە.
موختاری گوندی هایرانگۆل، مەهمەت نووری بەراک ئاماژەی بەوە کرد کە پێکهاتەی ناوچەکە سەختە، بەڵام دیمەنێکی جوان و قەشەنگی هەیە.
بەراک باسی لەوە کرد کە هاووڵاتیان بە درێژایی مانگەکانی هاوین سەردانی ناوچەکە دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی سەیران و، ڕایگەیاند: "گوندەکەمان تا شەش مانگ لە ژێر بەفردایە. وەرزی زستان لێرە زۆر سەختە. هەندێک کات هەرەسی بەفر لەسەر ڕێگای گوندەکە ڕوودەدات. کاتێ تەماشای دیمەنەکە دەکەیت شاخەکان بەفر و درەستی دۆڵەکانیش ڕەنگی پاییزیان گرتووە. دیمەنەکە زۆر جوانە".