له به‌نده‌ری مێرسین ٢٢٠ كیلۆ كۆكاین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه دوو گومانلێكراویان ده‌ستگیركران.
Mersin
مێرسین- AA
له به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تیی مێرسین، له كۆنته‌ینه‌ری كه‌شتییه‌كدا كه له به‌ڕازیله‌وه هاتبوو، ٢٢٠ كیلۆ كۆكاین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی مێرسینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگا، كه‌شتیه‌كیان پشكنیوه كه له به‌ڕازیله‌وه كاعه‌زی هێناوه.
له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌دا ٢٢٠ كیلۆ كۆكاین كه له‌نێو ٢٠٠ كارتۆندا شاردرابوویه‌وه و له‌نێو كارتۆنه‌كانی كاغه‌زی A4دا دانرابوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
تیمه‌كان په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه دوو گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن