Burcu Çalık Göçümlü
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٨٩٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٧٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری وڵات بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٦ ھەزار و ٥٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجمدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٨٩٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و ٧٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٥١٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتووه‌تە ٣٠٦ ھەزار و ٩٣٩ کەس.
تا ئێستا ١٢ ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ١٢٦ پشکنینی کۆرۆنا لە تورکیا ئەنجامدراوە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون گەیشتووەتە ٣٥١ هەزار و ٤١٣ کەس و نۆ هەزار و ٤٤٥ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره هه‌زار و ٥٤٥ نه‌خۆشن و ژماره‌ی كه‌یسه چالاكه‌كان ٣٥ هه‌زار و ٢٩یه.
بەگوێرەی ئامارە هەفتانەکان لەم هەفتەیەدا رێژەی هەوکردنی سییەکان سەدا ٥،٦، رێژەی ئەو نەخۆشانەی لە جێگادا کەوتوون سەدا ٤٨،١، رێژەی ئەو نەخۆشانەی لە بەشی چاودێری چڕن سەدا ٦٥،٢ بووە.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەباره‌ی دوایین ئاماره‌كانی كۆرۆنا له تویتەر نووسیوویه‌تی: "لە چوارچێوەی ئەو پشکنینانەی کە ئەمڕۆ ئەنجامدراون، ھەزار و ٨٩٤ نەخۆش تۆمارکراون. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره هه‌زار و ٥٤٥ نه‌خۆشن. ئه‌و كۆششه‌ی كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستییمان ده‌یكه‌ن بۆ باشكردنی دۆخی نه‌خۆشه‌كان، با ئێمه‌ش به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان ئه‌و كۆششه بكه‌ین".