Derviş Çömez,Mohammed Baqi Hussein
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
مێرسین - AA
كۆچه‌رییه‌كانی سنووری پارێزگای مێرسین كه به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌بناری چیای تۆرۆس ژیانێكی كۆچه‌ری به‌سه‌رده‌به‌ن، به هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه كه‌ناراوه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.

كۆچه‌رییه‌كانی سنووره‌كه له مانگه‌كانی نیسان و ئایاردا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له گه‌رمای هاوین بپارێزن و به‌رهه‌مێكی باشتریان لێان ده‌ست بكه‌وێت، ده‌یان به‌نه له‌وه‌ڕگاكانی چیای تۆرۆس و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمادا، ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان، كۆچه‌رییه‌كان به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌رده‌ملی، سیلیفكه و ئایدنجك ده‌كه‌ونه‌ڕێ.

یه‌كێك له ره‌وه‌نده‌كان به‌ناوی كه‌مال چه‌ڤیك له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی: "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان نزیكبووه‌ته‌وه. وه‌رزی هاوینمان له كوێستانه‌كان به‌سه‌ربرد. بزنه‌كانمان تێر گیای سه‌وز كرد و شیرێكی باشیاندا. په‌نیر و كه‌ره‌ی باشمان دروستكرد. ئاماده‌كاریی وه‌رزی سه‌رمامان كردووه. ئیدی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه له كوێستانه‌كانی نزیك كارامان كه 4 بۆ 5 مانگه بۆی هاتووین. خۆمان بۆ گه‌ڕانه‌وه ئاماده ده‌كه‌ین".