Çiğdem Alyanak,Kenan Irtak,Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
كاتژمێر 12:30، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به فڕۆكه‌ی "TC CAN" به‌ره‌و شاری سۆچی رووسیا كه‌وته‌ڕێ.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جێگری سهركۆمار، فواد ئۆكتای و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیپ شاهین و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، مه‌ولود ئویساڵ و به‌رپرسانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان یاوه‌ری سهركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
له‌و سه‌ردانه یه‌ك رۆژییهیدا سەرکۆمار ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام ده‌دات.