Orhan Onur Gemici,1 23
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "سەڵاحهددین ده‌میرتاش تیرۆریسته كه هه‌رگیز هیچ جۆره لێدوانێكی نه‌داوه له‌باره‌ی په‌كه‌كه، رێك به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری په‌كه‌كه‌ی كردووه و هه‌وڵیداوه ژێرخانی ئایدۆلۆجیای په‌كه‌كه وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسیی ره‌وایه‌تی پێ بدرێت".
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ئاسایش" كه له رێگای تێلێكۆنفرانسهوه ئه‌نجامدرا، كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا لەهەمبهر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گوتی: "ده‌میرتاش تیرۆریسته. ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا دەریکردووە، بڕیارێكی پووچه و هیچ واتایه‌كی نییه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌ر له‌باره‌ی ده‌میرتاش-ه‌وه گوتی: "سهڵاحەددین ده‌میرتاش تیرۆریسته كه هه‌رگیز هیچ جۆره لێدوانێكی نه‌داوه له‌باره‌ی په‌كه‌كه، رێك به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری په‌كه‌كه‌ی كردووه و هه‌وڵیداوه ژێرخانی ئایدۆلۆجیای په‌كه‌كه وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسیی ره‌وایه‌تی پێ بدرێت".
سوله‌یمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئۆپه‌راسیۆنی یڵدرم بێستلەر- ١٧ به به‌شداریی سێ هه‌زار و ٢٥١ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ له وان ده‌ستی پێكردووه.