Yıldız Aktaş
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٠٢ هەزار و ٢٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ هەزار و ٦٥٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٥٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ٢٠٢ هەزار و ٢٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ هەزار و ٦٥٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه، سێ هەزار و ١٩٢ نەخۆش تۆماركراوە و ٢٥٩ كهس گیانیان لهدهستداوه.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتين ٣٤ هەزار و ٤٩٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٩٠١ هەزار و ٣٠٧ كهس بەرزبوويەوە. كۆى گشتيى ٢٣ مليۆن و ٣٠ هەزار و ١٦٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٨٢ هەزار و ٦١٠ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٨ هەزار و ٨٦١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە چوار هەزار و ٩٠١ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٨،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤٠ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سێ هەزار و ١٩٢ نەخۆشى نوێمان هەيە. داكشان له ژمارهی كهیسه چالاكهكاندا مایهی دڵخۆشییه. به پابهندبوون به رێكارهكان و سنوورداركردنهكان، ژمارهی حاڵهتهكانیش كهمدهكهینهوه".