Tevfik Durul,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، "خۆشیان ده‌زانن كه ناكرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانكردووه جێبه‌جێ بكرێن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ کۆماری باكووری مه‌قدۆنیا دوای ئه‌وه‌ی له سكۆپی لەگەڵ هاوتاکەی نیكۆڵا دیمیترۆڤ كۆبووه‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی توركیاوه ئیلزامی نییه و گوتی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌میشه ره‌خنه ده‌گرێت له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسییه‌كان له بانكی ناوه‌ندی یان بانكه‌كان، هه‌میشه ده‌ڵێت "ئابووریی بازاڕی ئازاد"، به‌ڵام ئێستا فه‌رمان یان ئامۆژگاری ده‌دات به بانك".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویستی به توركیایه و گوتی:
"گرنگ نییه چاوپێكه‌وتن له ئاستی باڵادا ده‌بێت یان نا، به‌ناچاری دێنه‌وه لای ئیمه، چاره‌ی دیكه‌یان نییه. خۆشیان ده‌زانن كه ناكرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریان كردووه جێبه‌جێ بكرێن. بۆچی؟ بۆ رازیكردنی قوبرسی رۆمی. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێن كه په‌شیمانن هه‌ر دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز نه‌هاتوون بۆ توركیا، به‌ڵام جارێكی دیكه بینیم كه لهوباڕەوه راستگۆ نه‌بوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان خه‌ڵكی قوبرس له مافه‌كانیان سوودمه‌ند نابن و گوتی: "قوبرسی یۆنان به‌كردنه پاساوی ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت ئه‌مه بكرێت. ئێمه ساڵانێكه هۆشداریمان داوه و گوتوومانه 'ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مه نه‌كه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه نه‌كات. ئه‌وا ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. وه‌ك وڵاتی دڵنیاییده‌ر مافه‌كانی توركه‌كانی قوبرس ده‌پارێزین و ئه‌م گه‌ڕان و پشكنینه‌ش ده‌ست پێ ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هه‌نگاوی دواتری توركیاش بۆ پرۆسه‌كه گوتی: "ئه‌گه‌ر بڕیار(ێكی نه‌خوازراو) له‌باره‌ی توركیاوه بدرێت، ئه‌وا چالاكییه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین. ئێستا سێ كه‌شتیمان له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، چواره‌میش ده‌نێرن. با له‌وه تێ بگه‌ن به په‌نابردنه به‌ر ئه‌و كارانه به‌سه‌ر توركیادا زاڵ نابن. ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین له گۆڕه‌پانی خۆماندا چی ده‌كه‌ین. تاكو مافه‌كانی خه‌ڵكی قوبرس مسۆگه‌ر نه‌كرێن، به‌رده‌وام ده‌بین له فراوانكردنی چالاكییه‌كانمان له‌وێ. با به‌شی قوبرس یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نه‌كاته پشتیوان و له‌گه‌ڵ به‌شی توركیدا دانوستان بكات. با به‌شی قوبرس له‌گه‌ڵ دانوستانكاری خۆی كه كۆماری توركی قوبرسی باكووره دانوستان بكات. با بۆ دابه‌شكردنی مافه‌كان به دادپه‌روه‌ری بچنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه ناهێڵین كه‌س مافی توركه‌كانی قوبرس بخوات".