Haydar Toprakçı,1 23
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
دێرسم – AA
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک كه پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له گونده‌واری قه‌زای ئۆڤاجك سەربە پارێزگای شرنه‌خ داندرابوو، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
پارێزگای دێرسم رایگه‌یاند، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک كه پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له گونده‌واری قه‌زای ئۆڤاجك سەربە پارێزگای شرنه‌خ داندرابوو، منداڵێك به ناوی ئایاز گولئۆغڵو ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و منداڵێكی دیكه‌یش به ناوی نوپه‌لدا گولئۆغڵو ته‌مه‌ن چوار ساڵ كه به سه‌ختی بریندارببوو وێڕای هه‌وڵه‌كانی پزیشكیش له نه‌خۆشخانه نه‌تواندرا گیانی رزگار بكرێت و گیانی سپارد.
پارێزگای دێرسم پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و دوو منداڵه و گه‌لی توركیا كردووه.