Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای بواری پیشه‌سازیی به‌رگریی رووسیا Rosteh، سێرگی چهمهزۆڤ رایگه‌یاند، رووسیا ئاماده‌یه فڕۆكه‌ی جۆری Su-35 به توركیا بفرۆشێت.
سێرگی چهمهزۆڤ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و رووسیاوه كه له‌به‌ره‌وپێشچووندایه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای بواری پیشه‌سازیی به‌رگریی رووسیا پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی به توركیا كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر هاوپیشه توركه‌كانمان بخوازن، ئێمه ئاماده‌ین فڕۆكه‌ی Su-35یان بده‌ینێ".
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی Su-35 كه یه‌ك كوشن و دوو بزوێنه‌ری هه‌یه و له لایه‌ن كۆمپانیای سوخۆی رووسیه‌وه دیزاینكراوه، به فڕۆكه‌ی راوچیی فره ئامانج ناسراوه.