Muhammet Nusret Altun,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ستۆدیۆیه‌كی ئه‌نیمه‌شن له ناوچه‌ی كیۆتۆ لە ژاپۆن، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ بڵاویکردەوە، پۆلیس باسی له‌وه كردووه كه كه‌سێك سووته‌مه‌نی به بینای سیۆدیۆی ئهنیمهیشنهكهدا رشتووه كه سێ نهۆمییه و ئاگری تێبه‌رداوه.
به هۆی ئاگره‌كه‌وه ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠ی دیکەیش برینداربوون، ئه‌و كه‌سه‌شی ئاگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵانه و له‌نێو برینداره‌كاندایه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه چه‌قۆی دۆزیوه‌ته‌وه.
له میانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له بیناكه‌دا بوون.
گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یان بیستووه و دووكه‌ڵێكی ره‌ش له بیناكه به‌رزبووه‌ته‌وه.