Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌ینه خاڵێكی هاوبه‌ش، ناچار ده‌بین به ته‌نها ناوچه‌ی ئارام (له‌سه‌ر سنووری سووریا) درووست بكه‌ین".
حامی ئاكسۆی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا ئاكسۆی باسی له‌وه‌كرد له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون و سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ناوچه‌ی ئارام و ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به سووریا، به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ كراون.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا توركیا چاوه‌ڕوانییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نی ئه‌مریكی و چاوهڕوانییهكانیش بریتین له‌وه‌ی كه قووڵایی ناوچه‌كه ٣٢ كیلۆمه‌تر بێت، كۆنترۆڵی ناوچه‌كه به‌ده‌ست توركیاوه بێت و رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه بكرێته ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌ینه خاڵێكی هاوبه‌ش، ناچار ده‌بین به ته‌نها ناوچه‌ی ئارام (له‌سه‌ر سنووری سووریا) درووست بكه‌ین. ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به موخاته‌به ئه‌مریكییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نین".
- "شاندێكی سه‌ربازیی له ئه‌مریكاوه سه‌ردانی توركیا ده‌كات"
سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌ین ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ده‌ستی ده‌ستی پێكردن بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر بێت و چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، توانا و هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نیشتمانییماندا، هه‌موو جۆره رێكارێك بگرینه‌به‌ر".
ئاكسۆی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه خوازیارن ناوچه‌كه له سه‌رجه‌م پێكهاته تیرۆریستییه‌كان پاكبكرێته‌وه و رێڕه‌وێكی ئاشتی درووستبكرێت و رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا كه رۆژی ٥ی ئاب ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌مان، درێژه‌ی ده‌بێت".
- "هیوادارین ئه‌م رێكاره ته‌نها دژی توركیا نهگیرابێتهبهر"
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا سه‌باره‌ت به راگرتنی بارهه‌ڵگره توركییه‌كان له سعوودیه، ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و بارهه‌ڵگر و كۆنتهینهرانهی كه گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه، به‌ره‌و رووی هه‌ندێك كێشه كه روو له زیادبوونن، بوونه‌ته‌وه و له‌وباره‌شه‌وه ئه‌وان رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته به‌ر و راشیگه‌یاند: "١٠٠ بارهه‌ڵگر له‌و ٣٠٠ بارهه‌ڵگره‌ی كه له گومرگه‌كاندا راگیراون، سه‌وز و میوه‌ی فرێشیان پێبووه، ئه‌مانه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئازادكران. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین قوربانیبوونی هاووڵاتییانمان و ههناردهكارانمان، بڕه‌وێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها هیوادارین ئه‌م رێكاره ته‌نها دژی توركیا نهگیرابێتهبهر".