AA
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره-AA
پانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی گرووپی دیالۆگی سه‌ربازیی باڵای توركیا-پاكستان له‌نێوان رۆژانی ٢٢-٢٣ی كانوونی یه‌كه‌مدا له ئه‌نقه‌ره سازكرا. له كۆبوونه‌وه‌كاندا جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ سهلچوك بایراكتائۆغڵو سه‌رۆكایه‌تی شاندی توركیای كرد و سكرتێری به‌رگریی جه‌نه‌راڵ میان محه‌مه‌د هیلال حسێن سه‌رۆكایه‌تی شاندی پاكستانی كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو تاوتوێی هاریكاریی دوولایه‌نه له بواره‌كانی مه‌شقی سه‌ربازیی، مه‌شق، هاریكاریی له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پیشه‌سازیی به‌رگریی له‌نێویشیاندا به‌رهه‌مهێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كگرتوو، بكه‌ن. لایه‌نه‌كان روانگه‌ی خۆیان له‌باره‌ی خۆی هه‌رێمایه‌تیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری ئاسیا و ئه‌فغانستان خسته‌ڕوو.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی هاریكاریی له‌بواری به‌رگرییدا، كرده‌وه. هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پێشڤه‌چوونانه خرانه به‌رباس كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی گرووپه‌كه كه له پاكستان له مانگی نیساندا سازكرابوو، له‌وكاته‌وه تا ئێستا، هاتوونه‌ته دی. كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی گرووپی دیالۆگی سه‌ربازیی باڵای توركیا-پاكستان ساڵی ٢٠٢١ له پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌نه‌راڵ میان محه‌مه‌د هیلال حسێن به جیا سه‌ردانه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیسماعیل ده‌میر و سه‌رۆكی پیشه‌سازیی توركی بۆشایی ئاسمان، ته‌مه‌ل كۆتیل-ی كرد.