Hanife Sevinç
25 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ–AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و رایگه‌یاند: "ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌م له ته‌واوی بابه‌تە جیاوازه‌كانی وه‌ك سیاسی، سه‌ربازی، دیپلۆماتی، كولتووری و ئابووری بینی. ئێستا كاتێك سه‌یری قه‌باره‌ی ئابووری نێوانیشمان ده‌كه‌ین، پێداگیرانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه".
ئەردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی عومه‌ر ئۆزتورك بۆ میدیاكاران دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارێكدا كه گوته‌كانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین'ی له‌باره‌ی ناوبراوه بیرخسته‌وه كه گوتبووی "ئه‌وه‌ی له‌نێو دڵی دایه، له‌سه‌ر زاریه‌تی"، ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پوتینش به‌مجۆره‌یه گوتی: "له‌و كاته‌وه‌ی به‌ڕێز پوتینم ناسیووه تاكوو ئێستا هه‌ر به‌م جۆره بووه. به راستی قسه‌ی ناو دڵ و سه‌ر زاری یه‌كه و به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر. ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. هیوادارم په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌م له ته‌واوی بابه‌تە جیاوازه‌كانی وه‌ك سیاسی، سه‌ربازی، دیپلۆماتی، كولتووری و ئابووری بینی. ئێستا كاتێك سه‌یری قه‌باره‌ی ئابووری نێوانیشمان ده‌كه‌ین، پێداگیرانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه".
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئەستەمە ئەو هەڵوێستانەی ئیسرائیل قبوڵ بکەن کە بەرامبەر خاکی فەڵەستین ئەنجامی دەدات، گوتی: "ئەمە خاڵی جیاوازیی نێوان ئێمە و ئیسرائیلە، دەنا ئێمەش دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان باشتر بێت. لە بواری هەواڵگریدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل نەپچراوە و بەردەوامە. بەڵام لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵادا هەندێک کێشەمان هەیە".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی گرت و گوتی: "گه‌وره‌ترین به‌دبه‌ختی توركیا ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئۆپۆزسیۆنه كه داهاتووی سیاسی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه تا پێی بكرێ و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا توركیا ناشیرين بكات، وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بترسێنێت و به خراپی باسی ئابووری توركیا بكات. بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته بۆ گه‌له‌كه‌مان جێ ده‌هێڵین".
سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەهۆی کاریگەری پەتای کۆرۆنا ئابووری وڵاتەکەمان بچووکبووەوە بەڵام لە چارەکی سێیەمدا هەستانەوەیەکی بەهێزی بەخۆوەبینی و بە رێژەی لەسەدا ٦،٧ گەشەی کرد بەم رێژەیەش بووینە خێراترین وڵاتی جیهان لە گەشەکردندا. بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، مرۆڤایەتی لە هەموو روویەکەوە بە قۆناغێکی سەخت و جیاوازدا تێدەپەڕێت. پەتای کۆرۆنا کە لەناکاو بڵاوبووەوە، کاریگەری لەسەر وڵاتانی خاوەن ئابووری بەهێز دروست کرد بەڵام فشارەکانی لەسەر وڵاتانی کەم گەشەکردوو و وڵاتانی گەشەسێن زیاتر بوو. لەگەڵ هاتنی پەتاکەدا بینیمان خۆپارێزی زیادی کرد، دیوارەکانی گومرگ دووبارە بەرزبوونەوە و لەناوخۆدا قەتیسبوون بەهێزتربوو. هەرچەندە پەتای کۆرۆنا، کۆمەڵێک ئاستەنگی بۆ هەموومان دروست کرد بەڵام پەنجەرەی لەسەر کۆمەڵێکی هەلی کاری نوێ کردەوە. کارگەکانمان لەم قۆناغەدا لە ڕووی باشی جۆرێتی، گونجاوی نرخ و لە هەمووی گرنگتر لە لایەنی دڵنیایییەوە پێشەنگ بوون. ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له هۆتێل و ڤێلاكانیش به‌ڕێوه بچن، ئه‌وا هێزه ئه‌منییه‌كانمان رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه به‌ر و رێگه به كاری له‌م جۆره نادرێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خۆیشی ڤاكیسینی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنێت، گوتی: "له دوای نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئایاسۆفیا رامگه‌یاندبوو كه ڤاكسین به‌كار ده‌هێنم. له‌مباره‌یه‌وه داواكارم ته‌واوی هاووڵاتییانمان لەمبارەیەوە هه‌ستیار بن. له قۆناغی یه‌كه‌مدا چین و دواتریش ئه‌ڵمانیا هه‌ن. له‌گه‌ڵ هاتنی ڤاكسینه‌كان له‌و دوو وڵاته‌وه ده‌ست به پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین".
ئەردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆخی تەندروستی سەرۆک شارەوانی پێشووی ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش ناجێگیرە، گوتی: "رۆژانە لەگەڵ حسێن-ی کوڕی قسەدەکەم، لە خوای گەورە داواکارم بەزوویی شیفای بدات".
له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیش له وڵاته‌كه‌ی ناوبراو گوتی: "چووینە قۆناغێکەوە کە کارگەکان لەپاڵ بەرهەمهێناندا، شێوازی دیزاین و نوێگەری بەرهەمەکانیشیان بووە شتێکی گرنگ. لەم قۆناغەدا تەنها بەرهەمهێنان و فرۆش بەس نییە بەڵکو نوێگەری، لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی بەرهەمەکانیش زۆر گرنگن".