Okan Coşkun
26 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2022
عەنتاب- AA
لە کۆی سێ تۆمەتبار کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری عەنتاب دەستبەسەر کرابوون، دووانیان بەند کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی عەنتاب، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئامانجی ئاشکرا کردنی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/یەپەگە و دەستگیر کردنی ئەندامانی رێکخراوەکە، هەماهەنگیان لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دەستپێکردووە.
تیمەکان لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا سێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە پێشتر لە ریزەکانی پەکەکە/یەپەگەدا چالاکییان ئەنجامداوە.
دوای رادەست کردنی تۆمەتبارەکان بە دادگا، بڕیاری بەند کردن بۆ دوو لە تۆمەتبارەکان دەرکرا و تۆمەتبارەکەی دیکەش بە مەرجی چاودێری کردن لەلایەن دادگاوە، ئازاد کرا.