توركيا, عێراق

عێراق: "بەم نزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە"

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو، مەهدی رەشید حەمدانی: "لە ماوەیەكی نزیكدا، دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە".

Zana Natık Kerem  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
عێراق: "بەم نزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە"

Arbil

هەولێر ــ AA

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، مەهدی رەشید حەمدانی رایگەیاند كە لە ماوەیەكی نزیكدا، دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەنەوە و گوتی: "بەردەوامین لە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆتۆكۆلێک بە ئامانجی دیاریكردنی پشكی ئاوی خۆمان لە رووباری دیجلە".

مەهدی رەشید حەمدانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق گوتی: "دۆسیەی دانوستانەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی سەبارەت بە پشكی ئاوی عێراق، زیاتر لە ٣٥ ساڵە بەردەوامە و متمانەمان هەیە بەوەی بەم نزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی بكەینەوە".

راشیگەیاند كە عێراق و توركیا خواستی سیاسیی و راستەقینەیان هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو و گوتی:

"بۆ ئەو مەبەستەش سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نێردەی تایبەتی خۆی بە ئامانجی یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو، ناردبووە عێراق، ئێستایش لای خۆمانەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامین لە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆتۆكۆلێک بە ئامانجی دیاریكردنی پشكی ئاوی خۆمان لە رووباری دیجلە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın