Cemil Murat Budak
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له‌نێو فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كاندا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣١ تۆمه‌تبار ده‌رچوو كه ١٣یان مفهوهزن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه دوای وه‌رگرتنی گوته له ئه‌ندامانی فه‌تۆ ٣١ تۆمه‌تباریان ده‌ستنیشان كردوون كه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له‌نێو فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به ئیمامه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ.
له‌و میانه‌دا بڕیار دراوه ٣١ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن كه ١٣یان مفهوهزن و پێنجیشیان ئیمامی نهێنی فه‌تۆن.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر لە ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی ده‌ستگیركردن كرد له هه‌شت پارێزگای توركیا.