سياسەت, عێراق

ئەنجوومەنی وەزیران ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی و میراتگری شەهیدان تاوتوێ دەکات

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات.

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 28.10.2020
ئەنجوومەنی وەزیران ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیی و میراتگری شەهیدان تاوتوێ دەکات

Arbil

هەولێر AA

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ٤٣هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی سازدەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، رەشنووسی دوو پەیڕەو تاوتوێ دەکرێت، (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسیی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان).

هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن