Sıtkı Yıldız,Hüseyin Yıldız,Muhammet Ali Kemal
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ئاگری- AA
ژمارەی سەردانیکەرانی کۆشکی ئیسحاق پاشا کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەندازیاریی عوسمانیی و دەکەوێتە شارۆچکەی دۆغوبایەزیت لە پارێزگای ئاگری، گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا.
رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی کۆشکەکە دەکەن، روو لە زیادبوونە.
کۆشکی ئیسحاق پاشا، هاوشێوەی وەرزی هاوین لە زستانیشدا بووەتە جێگەی بایەخی سەردانیکەران و گەشتیاران و جوانییە بێوێنە داپۆشراوەکەی لەنێو بەفردا، دیمەنێکی ئێجگار دڵرفێنی پێ بەخشیوە.
ئەو کۆشکە مێژووییە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن ١٢١ هەزار و ٩٤ گەشتیاری لۆکاڵی و بیانییەوە سەردانکراوە.