Mazın Asad
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سەرۆكی گشتی جەھەپە، كەماڵ كڵچدارئۆغڵو بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی جەماوەری "دیموكراسی و شەھیدان" گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و لەلایەن بەرپرسانی پارتەكەی بە ئاڵای توركیا پێشوازی لێكرا.
كڵچدارئۆغڵو لە ئەنقەرەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك و لەلایەن بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، مەھمەت ئاكیف ھامزاچەپی جێگری سەرۆكی گشتی جەھەپە، یاسەمین ئۆنەی جانكورتاران جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی جەھەپە، ئەنگین ئاڵاتای و سەرۆكی لقی جەھەپە لە ئیستانبوڵ جەماڵ جانپۆڵات و چەند بەرپرسێكی دیكە پێشوازی لێكرا.
لەكاتی دەرچوونی كڵچدارئۆغڵو لە بەشی VIPی فڕۆكەخانەكە، لایەنگرانی پارتەكەی بە چەپڵە پێشوازیان لێیكرد و ئاڵا توركیا بەرزكرایەوە.